کۆبوونەوەی شارەوانی و کۆمپانیاکان

شارەوانیی هەولێر بۆ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە: رێز لە هاوڵاتیان بگرن

964+

ژووری هەواڵ

شارەوانیی هەولێر لەگەڵ لێپرسراوانی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە کۆبووەتەوە و پێیراگەیاندووە، پێویستە مامەڵەیەکی جوان لەگەڵ هاوڵاتیاندا بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی هەولێر رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی شارەوانی هانی بەشێک لە کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی داوە بۆ پاک راگرتنی زیاتری شاری هەولێر و هەروەها پێدانی رێنمایی پێویست لە چۆنیەتی کارکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیان و بەڕێوەبردنی شێوازی کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان.

“بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە کەمتەرخەمی لە کاری کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەدا بکرێت و پێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت”، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر وای وت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەش کراوە، “پێویستە زبڵ و پاشماوەکانیش بەشێوەی ئەو خشتەیەی دانراوە، کە لە تەندەر ئاماژەی پێکراوە، بەبێ کەموکوڕی و هەفتانە دەبێت کۆی زبڵ و پاشماوەکانی گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکان کۆبکرێتەوە و هەماهەنگییەکی باش هەبێت لە نێوان تیمەکانی خزمەتگوزاری و هاوڵاتیاندا، وە دەبێت کارمەندان رێز لە داخوازییەکانی خەڵک بگرن و داواکانیان بە هەند وەربگرن”.

یەک ساڵە کۆمپانیای پاککەرەوە بەینی لەگەڵ چەند گەڕەکێک...

یەک ساڵە کۆمپانیای پاککەرەوە بەینی لەگەڵ چەند گەڕەکێکی رانیە نەماوە