ئەمڕۆ دەستیپێکرد

پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان چییە؟

964+

فەهمی نەبی

عێراق دوو ساڵە خەریکی سەرپێ خستنی ئەم پڕۆژە ستراتیژیەیە، هەریەکە لە عێراق، تورکیا، ئیمارات و قەتەر کە بەشدارن لە پڕۆژەکە، عێراق دەیەوێت پێگە ئابوریەکەی لە سێبەری ئەوروپا نزیک بکاتەوە، ئەمڕۆ تەواوی ئەو پڕۆژەیە واژۆکرا.

بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق، پڕۆژەکە لەبەندەری فاو دەستپێدەکات و بە 11 پارێزگای عێراقدا تێپەڕدەبێت.

ئەوەش هاتووە، پرۆژەی ستراتیژی رێگای گەشەپێدان بەشداری هەر چوار وڵاتە لە هاندانی گەشەی ئابوری و پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە لە رێگەی گەیشتن بە یەکگرتنی ئابوری و هەوڵدان بۆ ئابورییەکی بەردەوام لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا.

هاوکات کاردەکات بۆ زیادکردنی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسانکاری بۆ جووڵە و بازرگانی، لەگەڵ ئەوەدا دابینکردنی رێڕەوێکی نوێی گواستنەوەی کێبڕکێ و بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی ئابووری هەرێمی لە نێوان ئەو وڵاتانە.

لە پڕۆژەکە شاری پیشەسازی دروست دەکرێت، هاوکات هێڵی شەمەندەفەر عێراق بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا بەیەک دەبەستێتەوە، هێندە نا لە پڕۆژەکە بازرگانی شادەماری پێکهێنەری دەبێت، بەگوێرەی زانیاری پێشوەختە لەبارەی پڕۆژەکە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت.

هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی ئەم پڕۆژەیە هیچ رۆڵێکی پێ نەدراوە، پاساوەکە ئەوەیە خاڵی دەستپێک و کۆتایی پڕۆژەکە هیچ یەک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

مانگی ئایاری 2022، کۆنفرانسی رێگای گەشەپێدان لە بەغدای پایتەخت بەسترا بە بەشداری وەزیرانی گواستنەوە یان نوێنەرانی، سعودیە، ئێران، تورکیا، ئوردن، سوریا، ئیمارات، کوێت، قەتەر و عومان، جگە لە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و بانکی نێودەوڵەتی.

عێراق و تورکیا لەگەڵ دوو وڵاتی دیکەی کەنداو رێککەوتنی ...

عێراق و تورکیا لەگەڵ دوو وڵاتی دیکەی کەنداو رێککەوتنی رێگای گەشەپێدانیان واژۆ کرد