حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

ئیسرائیل بە موشەکی هەیەجان هێرشی کردوەتەسەر ئێران

+964

ژووری هەواڵ

دەزگا راگەیاندنەکانی ئیسرائیل ناوی ئەو موشەکەیان ئاشکرا کرد کە هێرشەکەی دوو شەو لەمەوبەری شاری ئەسفەهانی پێ ئەنجام درابوو، موشەکەکە ناوی “هەیەجانە” و لەناوخۆی ئیسرائیل پەرەی پێدراوە.

ئەمریکا بڕیاریداوە سزا بەسەر کەتیبەی (نیتسەح یەهودای) ئیسرائیلی بسەپێنێت بەهۆی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی ‌غەزە، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بنغەفیر دەڵێت، “ئەمە هێڵی سوورە”.

وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە دەڵێت، دوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزە، دوو هەزار فەلەستینی بێسەروشوێنن، ئەوەش دەڵێت تا ئێستا نازانین کوژراون یان بە دیل گیراون.

ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری ئیسماعیل هەنیە دەڵێت، هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە ناوچەی رەفەح فریودەرە، ئێمەش ناکەوینە تەڵەی ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان.

شەوی رابردوو درۆنێک نزیک کەوتووەتەوە لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە رۆژهەڵاتی سوریا کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکای لێیە، بەپێی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بێت، درۆنەکە خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێک بە کێڵگە غازەکە نەکەوتووە.