بێ ره‌زامه‌ندى و مۆڵه‌ت سازیان كردبوو
له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوونى خولێكی پزیشكى راگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیکای پزیشکانی کوردستان ده‌ڵێت، زانیاری‌یان پێگه‌یشت كه له هه‌ولێر خولێكی پزیشكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبێت و ئه‌وانیش خوله‌كه‌یان راگرتووه.
خوله پزیشکییه‌كه تایبه‌ت بووه به بوارى جوانکاری و لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چووه.
لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی لقى ئه‌م سەندیکایه له هه‌ولێر، ده‌ڵێت بەبێ رەزامەندی ئه‌وان خوله‌كه به‌ڕێوه‌چووه، بۆیه چوونه‌ته شوێنه‌كه و دەستبەجێ خولەکەیان راگرتووه و دا‌واشیان لە ئەنجامدەری خولەکە کردووه هه‌رچی پاره‌ى له‌به‌شداربووان به‌ناوى ئه‌م خوله وه‌رگرتووه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌وه‌ى خوله‌كه‌ى له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بردووه بە رەچەلەک عه‌ره‌ب بوو و لەگەڵ خاوەنی دەرمانخانەکە، هه‌ردووكیان رێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا گیراوه‌ته به‌ر.
به‌قسه‌ى سه‌ندیكا، به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م جۆره خولانه به‌بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى و مۆڵه‌تى ئه‌وان، هۆکارن بۆ دەستدانە کاری پزیشکی لەلایەن کەسانێک کە لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراو نین و دواجار هاوڵاتیان زەرەرمەندی یەکەم دەبن.