مەترسی هەیە؟

گیانەوەرێکی سەیر لە گوندێکی ناحیەی بجیل بینراوە

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لە گوندی سەرسۆل لە سنووری ناحیەی بجیل لە قەزای ئاکرێ شوانێک گرتە ڤیدیۆییەکی گیانەوەرێکی تۆمار کردووە، کە قەبارەی زۆر گەورەیە و دەڵێن ئەمە یەکەم جارە ئەم گیانەوەرە گەورەیە ببینین.

پێشتر لەم جۆرە گیانەوەرە لە گوندەکە بینراوە، بەڵام قەبارەی زۆر بچووک بووە.

عومەر عەلی سورچی، هاوڵاتییەکی گوندی سەرسۆلە و بە 964ی وت، تەمەنم 14 ساڵ بوو، کاری شوانیم دەکرد  و ئێستا تەمەنم 26 ساڵە، ئەمە دووەم جارە ئەم گیانەوەرە دەبینم، ئەوەی یەکەم جار بینیم زۆر بچووک بوو بەڵام پێش پێنج رۆژ ئەم گیانەوەرە سەیرەم دیت بە راستی زۆر گەورە بوو، زیانیشی بۆ ئێمە هەبووە، ئەم گیانەوەرە ژەهرەکەی زۆر بەهێز و مەترسیدارە و بووەتە هۆکاری مرداربوونەوەی 21 قەلی ئێمە.

وتیشی،هەوڵم دا بە رێگای سەگ بتوانین گیانەوەرەکە بگرین، بەڵام سەگەکانیش نەیانتوانی نزیکی ببن، زۆر خێرایە و هەرکاتێک نزیک ببیت بە خێراییەکی زۆر رادەکات و ناتوانین بیگرین.

عەمید سەرباز عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان لە ئاکرێ بە 964ی وت، تا پەیوەندی دەزگاکەی ئێوە، ئێمە ئاگادارنەکراوینەتەوە لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئێستا مەفرەزەکانی نزیک ناحیەی بجیل دەجۆلێنین بۆ ئەوەی لێکۆلینەوەی ورد لە بارەی ئەم گیاندارە ئەنجام بدەن و ئەگەر راستە زیانی دروست کردووە، ئێمە چارەسەری دەکەین و گیانەوەرەکە لەم شوێنە ناهێڵین.

ئەم گیانەوەرە چییە؟

ئه‌و گیانداره‌ له‌ كوردستان پێی ده‌ڵێن “بزن مژه‌” و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ پێی ده‌ڵێم “بزن مشك”، ناوه‌ جیهانییه‌كه‌شی كۆمۆدیه‌ و مه‌ترسیداره‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌ی وا گه‌وره‌ نه‌بینراوه‌، به‌ڵام به‌ بچووكی زۆره‌ و هه‌ر هه‌بووه‌.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گیانەوەر و ئاژەڵان قوربانی لەدەستدانی ناوچەی نیشتەجێب...

گیانەوەر و ئاژەڵان قوربانی لەدەستدانی ناوچەی نیشتەجێبوونیانن