دەبنە نێچیری راوچییەکان
گیانەوەر و ئاژەڵان قوربانی لەدەستدانی ناوچەی نیشتەجێبوونیانن
964+
ئەحمەد مستەفا
گیانەوەر و ئاژەڵان لە جیهان و تایبەت ئەوانەی ناوچەی ژیانیان دەگۆڕن، مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بە وتەی رێکخراوێکی ژینگە و هاوبەشەکانی بێت، زیاتر لە 41 هەزار جۆری ئاژەڵ دەکەونە چوارچێوەی مەترسییەکەوە.
گۆڕانکارییە توندەکانی کەشوهەوا زیانێکی زۆری نەک تەنیا بۆ مرۆڤ، بەڵکو بە ئاژەڵ و رووەکیش گەیاندووە، هەروەها بووەتە هۆی لەناوچوونی زۆرێک لە ئاژەڵەکان لە رابردوودا، بەو پێیەی ئێستا چەندین جۆر هەن، کە بە مەترسیی حەتمی لە ناوچوون دەورە دراون، ئەوەش بە گوێرەی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت.
بە وتەی مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بۆ 964، زانایان مەزەندە دەکەن کە ژمارەی گیانلەبەرە کێوییەکانی جیهان لە ساڵی 1970-ەوە بە رێژەی لەسەدا 69 کەمی کردووە، ئەویش بە هۆکاری نەمان لە شوێنی نیشتەجێبوونیان و دواتر راوکردنیان.
لەوانە:
– کەروێشکی جاڤان تەنیا 75 تاکیان ماوە، بەهۆی راوکردن و لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون.
– پڵنگی عەمور کە تەنیا 100 تاک لە کێودا ماوەتەوە.
– پڵنگەکانی سوندا کە 600 دانەیان لە کێودان، بەهۆی بازرگانی نایاسایی.
هەروەک ژمارەی ئەو فیلانەی لە دارستانەکاندا دەژین لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا بە رێژەی 86% کەمیکردووە و بەدەست راوکردن و لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوونیانەوە دەناڵێنن.