هەموو رێگاکانیان لێ داخراون

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

دواى ئەوەى رێگاکانى بالیسان و سماقوڵى و کۆیە و تەقتەق و کەرکوک بەڕووى هاتووچۆى بارهەڵگراندا داخران، شۆفێرانى بارهەڵگر لە چوارڕیانى گۆمەسپان گردبوونەوە رێگاکەیان داخست.

شۆفێرانى بارهەڵگر گردبوونەتەوە بە ئۆتۆمبێلەکانیان هەریەک لە رێگاى کۆیە و گۆمەسپان و هەنارەیان داخستووە.

بە وتەى شۆفێران، هیچ چارەیەکیان نەماوە و هەموو رێگاکان بەڕوویاندا داخراون، ئەو هەنگاوەشیان بۆ ئەوەیە چارەسەرێکیان بکەن و رێگایەکیان بۆ بدۆزنەوە.

لە رۆژانى رابردوودا رێگاى بالیسان بە رووى بارهەڵگرەکاندا داخرا، دواتر رێگاى سماقوڵى و دوێنێش رێگاى کۆیە و تەقتەت.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات