لە سەیدسادق وێستگەی مۆبایلی کارەبا دادەنرێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە، وێستگەی مۆبایلی کارەبای سەیدسادق دەستی بە بەرهەمهێنانی کارەبا کرد، کارەبای سلێمانی دەڵێت، وێستەگەکە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا لە قەزاکە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ لە وێبسایتی خۆی رایگەیاند، وێستگەی مۆبایلی کارەبای سەیدسادق خرایەکار و سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری فیدەرەکانی دابەشکردنی کارەبای قەزاکە.
دەشڵێت، پرۆژەکە بەبڕی دوو ملیار دینار لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی کارەبای سلێمانی جێبەجێکراوە.
پێشتر، سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە 964+ی راگەیاند، وێستگەکە پێنج فیدەری نوێی لێ دەبەسترێت، بە گوژمەی دوو ملیار دینار جێبەجێ کراوە.
سیروان محەمەد دەڵێت؛ قەزاکە کێشەی دابەشکردنی کارەبای هەبوو، چونکە بەردەوام لە فراوانبووندا بوو، نەدەتواندرا فیدەری نوێ دابندرێت، ئەو وێستگەیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.
قەزای سەیدسادق بە ناوەند و دەروبەرییەوە 86 هەزار دانیشتووی هەیە.
پڕۆژەکە لە 33/132 کەیڤیی مۆبایل پێک هاتووە بە توانای 25 MVA.