هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت

200 نەمام لە ناحیەی دیانا چێندران

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.4.2024 لە لایەن فەرمانگەی ژینگەی سۆرانەوە 200 نەمام لە ناحیەی دیانا چێندران و بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەڵێت، هەوڵەکە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزاییە.

هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژی ژینگەی کوردستانەوە کە 16ـی ئەم مانگە دەکات تا هەفتەیەک لە ئیدارەی سۆران چالاکیی ژینگەیی ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، “ئەو 200 نەمامەی دیانا لە دووسایدی ئازادی چێندراون و تەواوی سیستمی ئاودێری و پاراستنیان گیراوەتەبەر تا وشک نەکەن”.

ئیدارەی سۆران رێژەی سەوزاییەکەی کەمە و زانیارییەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران ئاشکرای دەکات، رێژەکەی 5%ـە.

بە بڕوای هەژار ماهیر، پێشتر زۆر بایەخ بە پاراستنی سەوزایی و زیادکردنی نەدراوە و بڕینەوەی داریشی بە هۆکارێکی دیکەی خراپیی رێژەی سەوزایی لە ئیدارەکە حساب کرد.

964 دەزانێت فەرمانگەکە لە بەرنامەیدایە هەڵمەتی بەردەوامی نەمام چاندن لە ئیدارەکەدا بەڕێوە ببات و ئەو دار و نەمامانەش بچێنێت کە هەمیشە سەوزن.

هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران ...

هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران دادەمەزرێندرێن