ئێوارەی ئەمڕۆ

فڕۆکەکانی تورکیا خانوی هاوڵاتییەکیان لە شارباژێڕ بۆردومان کرد

964+

فەهمی نەبی

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا، ناوچە کوڕەڵە لە گوندی گرگاشە و شاخی شیلانەیان لە ناوچەی شارباژێڕ بۆردوومان کرد و خانوی هاوڵاتییەک بەر ئەو بۆردوومانە کەوت.

کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووجار ناوچەی کوڕەڵە لە گوندی گرگاشە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومان کراوە، خانووی هاوڵاتییەک بەناوی مام حەسەن بەرکەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەوتەی قایمقامی شارباژێڕ، ئەو خانوە چۆڵ بووە کەسی تێدا نەبووە و نازانرێت فڕۆکەکانی تورکیا بۆچی بۆردومانیان کردووە.

هاوڵاتییەکی ناوچەکە بەناوی هاوژین عەلی ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ 964 ناردووە، وەک دەردەکەوێت ئەو خانوەی بۆردوومان کراوە بەتەواوی رووخاوە.