بارهەڵگران خراپیان بەسەر هاتووە

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات

964+

گۆڤەند فەتاح- کۆیە

هیچ رێگایەک بارهەڵگران لەخۆى ناگرێت و هەمووان رێگاکان بەڕوویاندا دادەخەن، دواى داخستنى رێگاى سماقوڵى و بالیسان، ئەمجارە رێگاى چوون بۆ کۆیەش بەڕووى بارهەڵگراندا داخرا.

محەمەد میرحاج سەرۆکى شارەوانى کۆیە بە 964ـى راگەیاند،”هاوڵاتیانى چەند گەڕەکێکى کۆیە رێگاى هاتنیان بەڕووى بارهەڵگراندا بۆ شارى کۆیە داخستووە”.

هەنگاوەکەى دانیشتوانى کۆیە دواى ئەوەهات، رێگاى بالیسان و سماقوڵى بەڕووى هاتووچۆى بارهەڵگراندا داخراوە و وەک رێگاى جێگرەوە، شۆفێرانى بارهەڵگر لە چەند رۆژى رابروودا رێگاى کۆیەیان بەکارهێنا.

بە وتەى شۆفێرانى بارهەڵگر کە بۆ 964 قسەیان کردووە، ئێستا هەرچى رێگایە لێیان داخراوە و لە یەک شوێنەوە رێگایان پێنادرێت، وەک دەڵێن، لە هەولێرەوە تا دەگەن بە دوا وێستگەیان لە ئێران لە هیچ شوێنێک توشى گرفت نابن جگە لەو رێگاى نێوان سلێمانى بۆ هەولێر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگای سماقوڵی بەڕووی بارهەڵگرەكاندا داخرا

رێگای سماقوڵی بەڕووی بارهەڵگرەكاندا داخرا

رێگە بەڕووی بارهەڵگرانی ناحیەی سکتاندا کرایەوە

رێگە بەڕووی بارهەڵگرانی ناحیەی سکتاندا کرایەوە