964 هاوبەشی میدیاییە
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر كرایه‌وه
964+
ژووری هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17.4.2024 پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر كرایه‌وه و تا رۆژی 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.
له پێشانگاكه‌دا، كه خولی 16مینه، 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌شدارییان كردووه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ناونیشانی كتێب له پێشانگا‌كه نمایش كراون.
هاوكات تۆڕی 964 هاوبەشی میدیایی پێشانگا‌كه ده‌بێت و بڕیاره ده‌یان پانێل و دیداری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانی له رۆژانی پێشانگاكه‌دا بێنه ئه‌نجامدان.
ساڵی پاریش بەهەمان شێوە 964 هاوبەشی میدیایی پێشانگاکە بوو بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی رووماڵی دەکرد و یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین خولەکانی ئەو پێشانگایە.