10کاتژمێری خایاند
لە ئۆپراسێۆنێکدا پێنج چەکداری داعش لە سنووری خورماتوو کوژران
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەئۆپڕاسێۆنێکی هاوبهشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاس عێراق پێنج چەکداری داعش کوژران.
ئۆپڕاسیۆنهكه ئەمڕۆ له سنوری خورماتوو ئهنجامدرا و زیاتر لە 10کاتژمێری خایاند .
حەمە چەوری، جێگری فەرماندەی هێزەکانی پیشمەرگە لەسنوری قەزای دوزخوماتوو بە964ی وت، لەکاتژمێر 8:00ـى سەرلەبەیانی لە هەریەک لەگوندەکانی تاوێرکەوەو پەڵکانە و قوشەلان بە ھەماھەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لیوای 16 ھێزەکانی پێشمەرگە ئۆپڕاسێۆنهكه ئهنجامدرا.
وتیشی “پێنج چەکدارای داعش کە لەنێو تونێلێکدا بوون کوژران کە یەکێکیان بەرپرسی چەکدارانی سنوری خورماتوو بووە و یەکێکی دیكهشیان بەرپرسی شەرعی داعش بووە، لەگەڵ سێ چەکداری دیکەی بەناو ویلایەتى كهركوك”.
دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گرتووه.
ئاماژهى بهوهشكرد، لەپۆپڕاسێۆنەکەدا بۆمبێک بە شۆفڵێکی هێزی کۆماندۆی کوردستاندا تەقیوەتەوە و تەنها زیانی مادی بووە.
بهپێی زانیارییهكانى 964، ئەو سنورەی کە ئۆپراسێۆنەکەی لێ ئەنجامدرا، بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باکوری قەزای دوزخورماتووە. کە ناوچەکە کەوتوەتە بۆشای ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن