سلێمانى

مێرمنداڵێک بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا

964+

رێژوان قادر- سلێمانى

لە تاسلوجەى سلێمانى، مێرمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت،”پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ لە تاسلوجەى سلێمانى بەهۆى بەرکەوتنى بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا”.

بە قسەى وتەبێژى پۆلیس بێت، مێرمنداڵەکە بە میوانى چووەتە ماڵى خزمێکیان لە تاسلوجە و لەوێ دەستى بەر تەزووى کارەبا کەوتووە و گیانى لەدەستداوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

تەزووی کارەبا ژیانی لە گەنجێک سەندەوە

تەزووی کارەبا ژیانی لە گەنجێک سەندەوە