باسی ئیدارەش دەکات
راهێنەری یانەی نەورۆز هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەلی کەریم راهێنەری یانه‌ی نه‌ورۆز، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە مه‌شقی یانه‌ی نەورۆز ئاشکرا كرد و ده‌ڵێت له‌سه‌ر داوای هانده‌رانی یانه‌كه بوو.
وه‌لی کەریم بە ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، “دەستلەکارکێشانەوەکەم لە وەڵامی خواستی هاندەرانی یانەی نەورۆزدا بوو، کە دوای دۆڕانی تیپه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانەی زەوڕا داوای رۆیشتنی منیان کرد و دوای دۆڕانی ئەم دواییەش بەرامبەر زاخۆ، داواكارییه زیاتر بوو”.
کەریم هه‌روه‌ها وتی، “ئیدارەی یانەی نەورۆز نمونەیین و هیچ درێغییه‌كیان به‌رامبه‌ر من نه‌بوو، هیوای سەرکەوتنیش بۆ تیپەکە دەخوازم لە قۆناغی داهاتوویدا”.
وه‌لی كه‌ریم چواره‌م وه‌رز بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز كاری ده‌كرد، تیپه‌كه‌ی له پله یه‌كه‌وه بۆ پله نایابی عێراق سه‌رخست، كه ئێستا بووه‌ته خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.
نه‌ورۆز دوێنێ له یاریگه‌ی خۆی به 0-2 گۆڵ به یانه‌ی زاخۆ دۆڕا.