سودانى: دەمانەوێ پەیوەندییەکى درێژمان لەگەڵ ئەمەریکا هەبێت

بایدن: پەیوەندى ئەمەریکا و عێراق گرنگە و ئێمە هاوبەشەکانمان دەپارێزین

964+

وریا فەتاح

سودانى و بایدن لە کۆشکى سپى کۆبوونەوە و دواتر بە قسەکردن بۆ میدیاکان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو، کە جەختکردنەوەبوو لە هاوبەشى و پەیوەندییەکانى هەردولا.

لە دەستپێکدا، جۆ بایدن، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا وتى،”سەربازەکانى عێراق و ئەمەریکا پێکەوە شکستیان بە داعش هێنا، بۆیە پەیوەندى نێوان عێراق و ئەمەریکا گرنکە هەم بۆ خۆمان و هەموو بۆ دەرەوەى خۆمان”.

سەرۆکى ئەمەریکا پابەندى وڵاتەکەى بۆ هێزە هاوبەشەکانیان دەربڕى و باسى لەوەکرد، لە عێراقدا پابەندین بە پاراستنى هاوبەشەکانمان.

لاى خۆیەوە، محەمەد شیاع سودانى وتى،”لەسەر بنەماى رێککەوتنی ستراتیژی لە پەیوەندییەکى بەردەوامداین بۆ هاوپەیمانییەکى دورو درێژ لەگەڵ ئەمەریکا، پەیوەندییەک لەسەر بنەماى سیاسى و ئابورى و سەربازى کە لە چوارچێوەى ریککەوتنى شتراتیژى دابڕێژرێت”.

جەختیش دەکاتەوە، شەڕى دژ بە داعش بنچینەیەک بوو بۆ مامەڵەى نێوان عێراق و ئەمەریکا.

سەرۆک وەزیرانى عێراق باسى لەوەشکرد، ئەمڕۆ عێراق بەرەو باشتربوونەوە دەڕوات و گەشەپێدان و ئاوەدانى بەخۆیەوە دەبینێت.

لە کۆبوونەوەی نێوان سودانی و بلینکن چۆن باسی هەرێمی کو...

لە کۆبوونەوەی نێوان سودانی و بلینکن چۆن باسی هەرێمی کوردستان کرا؟