حکومەت سێ پرۆژە دەباتە بەر قاپی پەرلەمان

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

حکومەتی هەرێم نیەتی هەیە سێ پرۆژەی تەندروستی بداتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بیمەی تەندروستی و دەستەی دەرمان و رێکخستنی کەرتی گشتی و تایبەت ناوەڕۆکی ئەو سێ پرۆژەیەن.

دوان لەو پرۆژە یاسایانە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ته‌واوكراون و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌ و له‌وێشه‌وه‌ ده‌نێردرێنه‌ په‌رله‌مان، سێیه‌میشان هەر لەو وەزارەتە كاری تێداده‌كرێ بۆ ته‌واو كردنى، بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن هەر سێ پرۆژەکە بۆ ژیانی خەڵک گرنگە.

د. خالس قادر، راوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی کوردستان، به‌ +964ى وت “هه‌ر سێ پڕۆژه‌یاساكه‌ پەیوەندی راسته‌وخۆیان بە ژیانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیەو کە حکومەت تەواوی کردن دەینێرێتە پەرلەمان”.

هەر ئەوەندەی پرۆژەکان رەوانەی پەرلەمان کران، کە خرایە کارنامەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

د. خاڵس وتیشی “بڕیاروایە لەم خولەی پەرلەماندا ھەرسێ پڕۆژەیاساکەی تەندروستی دەنگیان لەسەر بدرێت”.