باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نزیکەوە، وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی
دوو بابەتی دیکەش باس دەکرێن
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەى قەدەغەکردنى لەشفرۆشى کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسا دەدات کە یەکێکیان پرۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى قەدەغەکردنى لەشفرۆشییە.
بەگوێری خشتەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆىدا، پرۆسەى دەنگدان لەسەر دووپرۆژە یاسا بەڕێوەدەچێت ئەوانیش، پرۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى قەدەغەکردنى لەشفرۆشى ژمارە 8ـی ساڵى 1988 و پرۆژەیاساى هەموارى یەکەمى ياساى چاودێریى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانە.
هەر لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى نوێنەران خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەموارى سێیەمى یاساى قەرەبووکردنەوەى ئەو کەسانە دەکرێت کە بەهۆى رژێمى پێشووى عێراقەوە ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە.
پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو بە واژووی نزیکەی 100 پەرلەمانتارەوە پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.
یاساکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشیە، پێشنیاز کراوە ئەگەر کەسێک ئەو تۆمەتەی بەسەردا ساغ بووەوە، ئەوا بە ساڵێک زیندانی و پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت.