کێ وا دەڵێت؟
سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان په‌یوه‌ندی به “چوارشه‌ممه سوور”ـه‌وه نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان له وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، زۆرێک لە کەناڵە راگەیاندنەکان بە هەڵە ناویان ناوە چوارشەممەی سوور و ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له نووسراوێكدا، كه 964 بینویه‌تی، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 17.4.2024، كه ئەم جەژنە گرنگترین بۆنەیە لەلای ئێزدییەکان، کە ناوی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانە، وەک چۆن لە فەرمانی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (16)ـی ساڵی 2010 ئاماژەی پێکراوە.
لە نووسراوه‌كه‌دا، كه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری كراوه، ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لە کەناڵە راگەیاندنەکان ناوی “جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان” بە هەڵە کردووەتە “چوارشەممەی سوور”، کە ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە.
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 17.4 جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئیزدییه‌كانه و به‌م بۆنه‌یه‌وه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا پشووی فه‌رمییه.