حاسڵاتی ئەم بەیانییە

سوپای پاسداران: کۆتایی بە هێرشەکان هات

964+

ژووری هەواڵ

حسێن سەلامی فەرماندەیی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل کۆتایی هاتووە و ئەو شوێنانە بۆردوومان کراون کە خاڵی دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بوون بۆ کونسولخانەی ئێران لە دیمەشق

سوپای ئیسرائیل لە رێگەی کەناڵی 12ـی فەرمی دەڵێت، لە کۆی 110 مووشەکی بالیستی تەنیا 7ـیان گەیشتونەتە ئاسمانی ئیسرائیل.

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، ئێران نزیکەی 330 موشەک و فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی جیاوازی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، کە 185یان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوون.

بەیانی ئەمڕۆ لە 191-ەمین رۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، ئیسرائیل چەند شوێنێکی کەرتی ‌غەزەی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە 10 کەس کوژران و 20ی دیکەش بریندار بوون

بنیامین ناتانیاهۆ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، حەماس بە نەرێنی وەڵامی هەموو پێشنیارەکانی داوەتەوە بۆ رێکەوتن سەبارەت بە دیلەکان.