بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە
هێشتا گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم دەستیان پێنەکردوەتەوە
964+
فەهمی نەبی
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ یەک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتی ئاسمانییان دەستپێنەکردوەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی 964 ئەو کاتەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی دیاریکردبوو بۆ داخستنی فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان کە 5:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو، ئەو کاتە درێژکراوەتەوە و هێشتا هیچ یەک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم گەشتەکانیان دەستپێنەکردوەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لەو کاتەی دیاریکرابوو بۆ دواخستن، لەماوەی دوو کاتژمێر و نیوی رابردوو، هیچ گەشتێک لەو دوو فڕۆکەخانەیە ئەنجام نەدراوە، هاوکات لەدوێنێ شەوەوە هەشت گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە و لە کۆی چوار گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی دووانیان هەڵوەشاونەتەوە.