کەی چاک دەکرێتەوە؟

داخستنی پردێک کێشەی له‌ نێوان کەرکوک و بەغدا دروستکردووه‌

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی خراپیی رێگاكه‌ى، پردێکی جووتسایدی هاتنە ژوورەوە بۆ دیوی باشووری دوزخورماتوو داخرا و به‌مه‌ش قەرەباڵغی و لۆدێکی زۆر بۆ شۆفێرانی رێگای کەرکوک – بەغدا دروست بووە.

عەقید یاسر عەبدوڵا، جێگری بەرپرسی بازگەی باشووری دوزخورماتوو بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی لە دیوێکی پردەکە چەند شکاوییەکی تێدابووە، لەلایەن تیمی فەرمانگەی رێگاوبانەوە داخرا و بۆ دوای جەژنیش چاكده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی، “رێگاکە، رێگایەکی سەرەکیی نێوان کەرکوک – بەغدایە و خەڵکێکی زۆریش له‌ بەغدا و ناوچەکانی باشوور، به‌ مه‌به‌ستى گه‌شتیاری روو لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ داخستنی پردەکە بووەته‌ هۆی دروستبوونى قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر رێگاکە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان و شۆفێران ئەو شوێنەی کە ببووە مه‌ترسی بۆ پردەکە بە خۆڵ پڕکرایەوە، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتى رێگاکە بە رووی شۆفێراندا کرایەوە.

پردی جووتسایدی باشووری دوزخورماتوو، دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکیی که‌رکوک – بەغدا، لە ساڵی 2017 بەهۆی لافاوەوە بەشێکی دیوی هاتنە ژوورەوەی داڕووخا و پاش سێ ساڵ نۆژەنکردنەوەی، جارێکی دیکە کێشەی تێدا دروست بووە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد