برینی چواریان سەختە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بریندار بوون

964+

ئاکام عومەر – خەلیفان

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کە لە رێگەی نێوان خەلیفان – هەریر روویداوە، حەوت هاوڵاتی بریندار بوون و برینی چواریان سەختە.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لەسەر پردی قەندیل لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەیلیکترا و شۆفرلێت ئۆپترایەک روویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، لەناو هەردوو ئۆتۆمبێلەکە 10 سەرنشین هەبوون.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر بە 964ـی وت، “دوای ئاگاداربوونەوەمان لە رووداوەکە تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانمان گواستنەوە نەخۆشخانەی هەریر”.

وتیشی، “چوار برینداریان برینیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کراون”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

دوو رووداوی هاتوچۆ روویدا و منداڵێکیش بریندارە

دوو رووداوی هاتوچۆ روویدا و منداڵێکیش بریندارە