لە پاریس
یاریزانانی بارسێلۆنا تا بەیانی نەخەوتن
964+
سۆما حەکیم زادە
شەوی رابردوو یاریزانانی بارسێلۆنا نەیانتوانی بە باشی و بە قوڵی بخەون و ئەم بەیانییەش بوونە قوربانی یارییە ئاگرینەکانی بەشێک لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان.
ئەمشەو بارسا و پاریس سانجێرمان لە پاریس یارییان هەیە و بەوهۆیەوە یاریزانانی بارسا گەشتیان کردووە بۆ پاریس و لەوێش لە هۆتێلێکی ئەو شارە ماونەوە بە مەستی پشوو وەرگرتن تا کاتی یارییەکە.
ئەم بەرە بەیانییە کاتژمێر 4:00 چەند هاندەرێکی پاریس سانجێرمان لەبەر دەمی هۆتێلەکە دەستیان کردووە بە تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان بە ئامانجی بە ئاگا هێنانەوەی یاریزانانی بارسا و تێکدانی ئاسوودەیی و ئیسراحەتی یاریزانەکان.
یارییە ئاگرینەکان هیچ زیانێکیان نەبوو ئەوە نەبێت کە ئیسراحەتی لە یاریزانەکانی بارسا تێکدا و نازانرێت ئەو جوڵەیە کاریگەریی دەبێت لەسەر ئاستی یاریکردنیان یان نا.