لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى هەڵەبجە
هەڵەبجە لە رەمەزاندا
زیاتر لە سێ تۆن و 500 کیلۆگرام خواردنى نەشیاو دەستى بەسەرداگیراوە
964+
عومهر فهتاح ــ ههڵهبجه
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە لهمانگى رهمهزاندا، دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە سێ تۆن و 500 کیلۆگرام خواردنى نەشیاو، دەستخۆشیشیان لە هیچ دووکانێک نەکردووە.
دڵنیا فاروق، سهرۆكى لیژنه هاوبهشهكانى قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـى وت،”لەماوەى مانگى رەمەزاندا بەشەو و رۆژ گەڕانى بەردەواممان هەبووە بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیییەکان و زیاتر لە 50 سەردانیشمان ئەنجامداوە و چاودێرى کاڵا و خواردەمەنیمان کردووە “.
بە وتەى دڵنیا فاروق، لە ماوەى مانگى رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى هەڵەبجە دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن و 500 کیلۆگران خۆراکى نەشیاودا گرتووە کە زۆرترینى شیرینى و خورما و شەربەت بووە.
هەر لەو مانگەدا خاوەنى 15 دووکان و شوێنکار سزادراون ە پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، ئەوە جگە لە ئاگادارکردنەوەى 25 دوو کان و شوێنکار.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح