بەهۆی جەژنەوە

سەرتاشەکان تا بەیانی ناخەون

964+

دیلان محەمەد جەزا

شەوی جەژنە و بازاڕی سەرتاشەکان گەرمە و تا بەیانی کاتژمێر شەش سەرقاڵی سەرچاکردن دەبن.

هێمن نەوزاد وەستای سەرتاشیە بە 964ـی وت، ماوەی چەند رۆژێکە هاوڵاتیان سەردانیان دەکەن بۆ چاکردنی قژیان، ئەمشەو تا بەیانی کاتژمێر شەش دوکانیان کراوە دەبێت.

باسی لەوەکرد، هاوڵاتیان لایە بەهۆی بێ پارەییەوە بە قەرز سەرچاک دەکات و لە سەرەتای مانگدا پارەی سەرچاکردنەکە دەبات بۆیان.

ئەوەی خستەڕو، زۆرێک لەو گەنجانەی لەلایان سەر چاک دەکەن لە ئێستاوە قژیان دادەهێنن بۆ بەیانی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سەرتاشێک 70 گەنجی کردووە بە خاوەنکار

سەرتاشێک 70 گەنجی کردووە بە خاوەنکار