"دەبنە وەستا"

سەرتاشێک 70 گەنجی کردووە بە خاوەنکار

964+

محەمەد عەلی

لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر، ئامانج ئەحمەد 10 ساڵە پیشەی سەرتاسی دەکات، بژێوی ژیانی بەم پیشەیە دابیندەکات، جگە لەوە وەک مامۆستایەک گەنجان فێری پیشەی سەرچاکردن دەکات.

ئەو دەڵێت، گەنجانێکی زۆر بۆ سەرچاکردن دێنە لام، دەیانەوێت فێری ئەم پیشەیە ببن، دەشڵێت بێکاری و نەبوونی لە سنورەکەدا هۆکارە کە گەنجەکان خواستی ئەوەیان هەبێ، خۆیان فێر بکەن و بەو پیشەیە بژێوی ژیانیان دابینبکەن.

وەستا ئامانج ئێستا نزیکەی حەوت گەنجی لەلایە و رۆژانە فێریان دەکات، بە قسەی خۆی بێت نزیکەی 70 گەنجیشی فێری سەرچاکردن کردووە و بوون بە وەستا و خاوەن کاری خۆیان.

هێرش کەریم یەکێکە لەوان دوو ساڵە، بووەتە وەستایەکی تەواو لەسەرچاکردنداو، لای وەستا ئامانج ئەحمەد فێربووە و هاوشێوەی ئەو وەک وەستایەک سەرتاشخانەکەیان بەڕێوەدەبات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چیرۆکی کارکردنی رۆژانەی پەیامنێرێکی 964 لەگەڵ باوکی

چیرۆکی کارکردنی رۆژانەی پەیامنێرێکی 964 لەگەڵ باوکی