لە  دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان

بۆ ماوەى 24 کاتژمێر هاتووچۆى بازرگانى رادەگیرێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئاگادارییەک، لە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان، هاتووچۆى بازرگانى لە دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان رادەگیرێت.

راگەیاندن و پەیوەدییەکانى دەروازەکە،  ئاگاداری سەرجەم بازرگانان و شۆفێران و نوسینگە و کاسبکارانی ناو حەرمی دەروازەکەیان دەکات کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت.

بەپێى ئاگادارییەکە، هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت، لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتووچۆکان ئاسایی دەبێتەوە.

"هەناردەی ئێران لە دەروازەی پەروێزخانەوە 262٪ زیادیکردووە"