لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایگەیاند

سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و چوارشەممە جەژنە

964+

فەهمی نەبی

لیژنەی باڵای بیینی مانگ رایگەیاند، نەتوانرا مانگ ببینرێت، بۆیە سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ و لیژنە لاوەکیەکان نەیانتوانیوە مانگ ببینن و بۆیە بڕیاردرا سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان بێت.

وەزیری ئەوقاف لەگەڵ ئەو راگەیەنراوە، سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کرد کە لەمانگی رەمەزان توانیویانە ئەرکەکانیان بەباشی جێبەجێ بکەن، هاوکات باسی بوژانەوەی بازاڕی کرد بەهۆی پێدانی دوو موچە کە بەوهۆیەوە بازاڕ بەتەواوی بوژاوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بنکەی سەرەکی چاودێریکردنی مانگ لە سعودیە رایانگەیاند، نەتوانراوە مانگ ببینرێت و سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت.

مانگ نەبینرا و سبەی تەواوکەری رەمەزانە

مانگ نەبینرا و سبەی تەواوکەری رەمەزانە