كڕیار و دوكانداره‌كان:
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان كڕیار له بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر كه‌مده‌كاته‌وه
+964
ئەحمەد شەمزین -هەولێر
به‌شێك له كڕیار و دوكاندارانى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێن، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى ئه‌م بازاڕه كاریگه‌ریى زۆر ده‌كاته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى كڕیارانى ئه‌م بازاڕه و هه‌ندێك دوكانداریش ئه‌مه ئاگركه‌وتنه‌وانه به “پیلان” ناوده‌به‌ن.
دوكاندارێك ده‌ڵێت، له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى پێشوودا كڕیارانى ئه‌و دووكانانه كه‌مى كرد كه به‌ر ئاگره‌كه كه‌وتبوون، ئه‌مجاره‌ش دوكانه‌كانى ئه‌وان ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى له‌سه‌ر ده‌بێت.
كڕیارێكیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه به هۆكارێكی خراپ ناوده‌بات، كه كڕیارى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر روو له كه‌مى بكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر جارێکی‌تر ئاگری گرت و ژمارەیەک دوکان سووتان، ئەم سووتانەی ئەمڕۆ دوومجار بوو لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ و زیانەکانیشی زۆرن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن