لە ئی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەبێژان: زانیارییەکانتان تۆمار بکەن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکات زانیارییەکانیان لە سیستمی ئی پەروەردە نوێبکەنەوە و وادەی ئەم نوێکردنەوەیە هەفتەیەکی ماوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8.4.2024، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، سیستمی ئی پەروەردە ئێستا کارایە بۆ نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، پێویستە تا رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15.4.2024 سەرجەم داتاکان نوێبکرێتەوە.

بە گوتەی لەتیف حوسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر کە پێشتر قسەى بۆ 964 کردووە، ئامانج لەم تۆمارکردنە ئەوەیە بۆ داهاتوو کار بکرێت، بۆ ئەوەى مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست دابمەزرێن، دەبێت زانیارییەکانیشیان لاى پەروەردە هەبێت.

“هەر مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە سیستم تۆمار نەکراوە، یانیش داتای تەواو پڕنەکراوەتەوە، ئەوا پێویستە تۆمار بکرێن، بۆیەش لە هەر کەموکوڕییەک بەرپرسیار دەبن”، وەزارەتی پەروەردە وا دەڵێت.

بە گوێرەی نووسراوەکەی پەروەردە، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، خۆیان چێکی داتاکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەکارهێنەری سیستم بکەنەوە و ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن، سیستم لە پاش داخستنی کارا ناکرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.

وادەی تۆمارکردنی مامۆستایانی وانەبێژ درێژکرایەوە

وادەی تۆمارکردنی مامۆستایانی وانەبێژ درێژکرایەوە