لە کوێ و کوێ دەبن؟

بۆ جەژن تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی ئەرکدار کران

964+
ئەحمەد مستەفا

تەندروستیی سلێمانی بۆ رۆژانی پێش جەژن و جەژن، لە ناوبازاڕی سلێمانی، گۆڕستان و سەیرانگەکان و مەڵبەندە تەندروستییەکان تیم و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ئەرکدار دەکات.

ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی رەمەزان، هەروەک تەندروستیی سلێمانی پلانی بۆ رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن داناوە و تیمی تەندروستی لە ناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەكات.

بەپێی پلانەكە بێت کە ئەمڕۆ یەکشەممە 7.4.2024 رایگەیاندووە، رۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لە ناوبازاڕ و لە بەردەركی سەرا و كاسۆمۆڵ لە كاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەكو 10:00ی شەو دادەنرێت.

بۆ رۆژانی جەژن، یەكەم رۆژی جەژن 8 تیمی تەندروستی لە گۆڕستانەکان و پاركی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پاركی هەواری شار دادەنرێت، دووەم رۆژی جەژن 9 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار لە كاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانێكی شەو دادەنرێت، هەروەک سێیەم رۆژی جەژن 4 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار و پاركی ئازادی و پڕۆژەی چاڤی لاند دادەنرێت.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، رۆژانی جەژنی رەمەزان لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی دەرەوەی شار تیمی تەندروستی تەرخانكراوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاوڵاتیان بكەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی پێویست و روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە سەنتەری خێرای فریاكەوتنی ژمارە (122) یاخود ژمارە تەلەفونی (07701949090-07701949191) بۆ ئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

تەندروستی سلێمانی: لەمەودوا هەموو سکچوون و رشانەوەیەک ...

تەندروستی سلێمانی: لەمەودوا هەموو سکچوون و رشانەوەیەک بە کۆلێرا دادەنێین

فریاکەوتنی سلێمانی دوو ژمارەی نوێی مۆبایلی بڵاوکردەوە

فریاکەوتنی سلێمانی دوو ژمارەی نوێی مۆبایلی بڵاوکردەوە