لە سنووری شەقڵاوە
رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا
964+
ئاکام غەفور
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتوانی گوندی مامەجەلکە رێگای گوندەکەیان بە رووی بارهەڵگرەکان داخست.
گوندی مامەجەلکە لە سنووری قەزای شەقلاوەیە تاکە رێگا بوو کە بارهەڵگرەکان بەکاریان دەهێنا، رێگای بازرگانی پارزێگای هەولێر و دهۆک بوو لە گەل پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین.
دانیشتوانی ئەو گوندە داوای چاککردنی رێگای گوندەکەیان دەکەن، دەڵێن بەهۆی بارهەڵگرەکان ریگاکە تێکچووە زۆربەی ماڵەکانی گوندەکە بۆری ئاوی خواردنەوەیان شکاوە بارهەڵگرەکان بەسەری کەوتوون، شۆفێری بارهەڵگرەکانیش دەڵێن بێ چارە ماینەوە نازانین چی بکەین.
هێدی مامەجەلکەیی هاوڵاتی گوندەکەیە بە 964ـی وت” رێگای گوندەکەمان داخست و رێگاکە ناکەینەوە تاوەکو بڕیار دەدرێت کە چیترئەو بارهەڵگرانە بەو رێگایە هاتوچۆ نەکەن و رێگای گوندەکەشمان چاک بکرێت”.
وتیشی’بەهۆی ئەو بارهەڵگرانە بەشی زۆری ماڵەکان ئاوی خواردنەوەیان شکاوە، شەوان بەهۆی دەنگی سەیارەی گەورە خەڵک ناتوانێت بخەوێت رێگای گوندەکەمان لاوەکیە رێگایەکی سەرەکی نییە’.
دەریا عەباس کە شۆفێرێکی بارهەڵگرە،ئێستا لەو شوێنە رێگای لێ گیراوە بە 964ـی وت “ نازانین چی بکەین هەموو رێگاکانمان لێ داخراوە ناهێڵن بچینەوە ناو شەقلاوە و رێگای هیران، ئەو رێگایە هەبوو ئەوەش داخرا سلای رابردووش ئەو کاتانە بوو کە رێگای بالیسانمان بەروودا داخرا”.
گوندی مامە جەلکە لە سنووری قەزای شەقڵاوەیە، ئەو رێگای کە داخراوە بە رێگای حەوت گوندە ناسراوە، گوندەکانی سەر ئەو رێگایە پێکدێن لە گەڕەوانی سەرو و گەڕەوانی خوار و مامەجەلکە و کەورتیا و بەرەکە و ئەسپیندارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی