باسی موچە و هەڵبژاردنیان کردووە

پلاسخارت بۆ کێشەکانی هەرێم چووەتە لای سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی

964+

فەهمی نەبی

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بە‌غدا چووەتە لای جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی.

دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، هەردوولا چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانیان باس کردووە، لەپێش هەموویانەوە، بابەتی “توطین”ی موچەی فەرمانبەران، بەجۆرێک سەرۆکی دادگا وتویەتی پرۆسەکە بۆ ئەوەیە موچەخۆران بێ بەش نەبن لە موچەکانیان.

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەو بڕیارانەی ئەم دواییە دەڵێت، دادگا لەخۆوە بڕیارنادات، بەڵکو ئەو دۆسیانەی لەسەر هەرێمی کوردستان بڕیاری لێ دراوە لەلایەن داواکراوانەوە تۆمارکراوە و پێویستە دادگا بەپێی دەستوور و یاسا ئەو داوایانە یەکلایی بکاتەوە.

تەنانەت ئەوەشی وتوە، دەستووری عێراق بەپێی مادەی 117 هەرێمی کوردستانی وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی ناساندووە.

دادوەر جاسم محەمەد عەبود بە پلاسخارتی وتووە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رۆڵی هەبێت، لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سبەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو قەرزەی بە‌غدا بە هەرێ...

سبەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو قەرزەی بە‌غدا بە هەرێمی داوە کۆدەبێتەوە

پلاسخارت: تیمێکمان هاوکار دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی هە...

پلاسخارت: تیمێکمان هاوکار دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڵبژاردن