دانیشتنێکی حکومەتی ماوە

شارەوانی کۆیە: بڕیاری تاپۆکردنی زەوییە بێتاپۆکان لەکۆتاییدایە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە رێکارە یاسایی و هونەرییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی دەستبکرێت بە تاپۆکردنی زەوییە سندوقییەکان و خانووە بێ تاپۆکانی سنوورەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.4.2024، محەمەد میر حاج، سەرۆکی شارەوانی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، تاپۆکردنی زەوییەکان یەک دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە و لە کۆتاییەکانی کارکردنییەتی.

لەبارەی ژمارەی ئەو خانو و زەوییانەی تاپۆ دەکرێن، سەرۆکی شارەوانی وتی، “دوای پەسەندکردنی نەخشەی ئەو شوێنانە دەردەکەوێت” دەکەونە تەواوی سنووری کۆیە.

شارەوانی کۆیە هۆشداریشدەدات لەبارەی زیادەڕۆیی لەلایەن هاوڵاتییانەوە و دەڵێت، هەر کەسێک کەوا زیادەڕۆیی ئەنجام بدات رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

“[خاوەنی زیادەڕۆییەکە] خۆی و هەموو ئەو کەسانەی کەوا هاوکاری بوون لەو زیادەرۆییە، هەر لەو کەسەی زەوی پێ فڕۆشتووە، ئەو کەسەی مەوادی پێ فرۆشتووە، ئەو شوێنە و ئەو وەستا و کرێکارەی ئیشی بۆ کردووە سزاکەی بەند کردنیانە تا تێکدانی زیادەرۆییەکە و پێبژاردنی قورس”، شارەوانی کۆیە وا دەڵێت.

ئەوە نەما لە هەر شوێنێکی گوندەکەت بتەوێ خانووێک رابەست...

ئەوە نەما لە هەر شوێنێکی گوندەکەت بتەوێ خانووێک رابەستی