هه‌ندێك بۆ خۆیان و هه‌ندێكیش بۆ فرۆشتنیانه
له چیاى حه‌سه‌ن به‌گه‌وه به‌فرى سروشتى بۆ به‌ربانگ كردنه‌وه ده‌هێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌رزاییه‌كانى چیاى حه‌سه‌ن به‌گى سنوورى قه‌زاى رواندز، خه‌ڵك روویان له هێنانى به‌فر كردووه و ده‌وترێت بۆ به‌ربانگ كردنهوهیانه، به‌شێكی له‌و خه‌ڵكه بۆ خۆیان ده‌یهێنن به‌ڵام به‌شێكیشیان بۆ فرۆشتنیانه.
هیمداد رزگار، گه‌نجێكی دانیشتووى گوندى هه‌سنانه، كه چیاى حه‌سه‌ن به‌گ له سنوورى گونده‌كه‌یانه و كه‌وتووه‌ته دامێنى ئه‌م چیایه، به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه خه‌ڵكه ده‌چنه سه‌ر چیاى حه‌سه‌ن به‌گ بۆ هێنانى به‌فر، كه به‌قسه‌ى ئه‌و زیاتر له سێ مه‌تر به‌فرى لێباریوه.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى به‌فر ده‌هێنن هه‌ندێكیان ته‌نیا بۆ خۆیانه‌و بۆ به‌ربانگ به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان له به‌فر پڕ ده‌كه‌ن، بۆ فرۆشتنیانه”.
به‌پێی دیمه‌نه‌كانى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه هیمداد بۆ 964ـى ناردووه، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند گه‌نجێك خه‌ریكی باركردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له به‌فر و چه‌ندین ئۆتۆمبێلى دیكه‌ش له‌و شوێنه ده‌بیندرێن.
ئه‌مساڵ له ناوچه سنوورییه‌كانى ئیداره‌ى سۆران له زۆر شوێندا به‌فر بارى، به‌ڵام زۆرترین به‌فر له چیاى حه‌سه‌ن به‌گ و سه‌رى سه‌كران و به‌شێكی چیاكانى برادۆست باریوه.