مەترسی دروست دەکات

دارە گەورەکانی رۆخی بەنداوی گۆمەسپان لە خۆڕا نەبڕاون

964+

توانا نەقی

دەربەندی گۆمەسپان سروشتێکی جوانی هەیە و ژمارەیەکی زۆر داری بەتەمنیش لەو سنوورە هەن، ئێستا ئەو دارانە کە دەکەنە رۆخی بەنداوەکە بڕوانەتەوە و هێشتا بڕیارە داری دیکەش ببڕنەوە.

964 ڤیدۆی دارە بڕاوەکانی کردووە و سۆراغی ئەوەی کرد، کە ئایا بۆچی ئەو دارانە بەوشێوازە بڕاونەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 50 دار دەبێت.

حامید ئیسماعیل قایمقامی قەزای پیرمام بۆ 964 وتی، ئەوان خۆیان بە ئاگاداری پۆلیسی دارستان و ژینگە دارەکانیان بڕیوە و چونکە ژێر ئاوی بەنداوی گۆمەسپان دەکەوێت و مەترسی دروست دەکات.

وتیشی، ئەو دارە گەورانە کە ئاوی بەنداوەکە زیادی کرد ژێر ئاو دەکەون، ئەوکاتە مەترسی بۆ تیمی غەواس ئەگەر رووداوێکی خنکان هەبێت دروست دەکات و هەروەها ئەو ناوچەیە دەبێت بە ناوچەیەکی گەشتیاری و بەلەمی بۆ دەبرێت مەترسی بۆ بەلەمەکانیش دروست دەکات.

“لە ماوەی سێ ساڵدا سەرجەم دارەکانی قەراخ بەنداوەکە دەبڕدرێت بۆ ئەوەی کە بەنداوەکە سەرڕێژ بوو هیچ مەترسییەک دروست نەکات، بۆیە رایدەگەیەنین خۆمان دارەکانمان بڕیوە، هەرکەس دار بە نایاسایی ببڕێت جگە لە یەک مانگ بەندکردن سزای مادیش دەدرێت”.قایمامی پیرمام وای وت.

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکر...

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکرێتەوە