لە رانیە

دوای رووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئاسایش چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

964+

فەهمی نەبی

سێ رۆژ لەمەوبەر ئاسایشی راپەڕین باندێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و سێ جۆر مادەی هۆشبەریان لابووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هاوکاری ئاسایشی راپەڕین رۆژی 2.4.2024 ئەو بازرگانانەی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەو بازرگانانە لە رانیە دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی چەکداریش روویداوە.

دوو ئۆتۆمبێلیان بۆ گواستنەوەی ئەو سێ جۆر مادە هۆشبەرە بەکارهێناوە، لەکاتی دەستگیرکردنیان سێ کیلۆ و نیو مادەی کریستاڵ و 300 دەنکە حەبی تڕاماڵ و 500 گرام شیلەی تلیاکیان پێ گیراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بەپێی مادەی 26ی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئاسایشی راپەڕین باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگی...

ئاسایشی راپەڕین باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد