نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارن

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ ته‌واوی به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان 90٪ـی کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان تەواو کراون.

فیراس عوبەیدی بەڕێوەبەری پرۆژەی مۆدێرنسازی و خۆکاری دەروازە سنوورییەکان لە دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و بەرەوپێشچوونی مامەڵەداراییەکان و دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گرێبەستێک واژۆ کراوە.

وتیشی گرێبەستەکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئەنجام دراوە و بە گوێرەی گرێبەستەکەش رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی دەروازە سنوورییەکان، هەماهەنگ دەبێت لە بە ئۆتۆماتیکیردن و مۆدێرنسازی دەروازە سنوورییەکانی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئێستادا 90٪ی پرۆژەکە کۆتایی هاتووە و لە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم دەست بە بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراق ده‌كرێت و بە تەواوی لە ژێر یەک سیستمی ئەلیکترۆنی و ئۆتۆماتیکیدا کاردەکەن.

“ئەم هەنگاوە رێگە لە بەهەدەردانی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەگرێت و پرۆژەکەش بە تەواوی لە ماوەی حەوت ساڵدا ته‌واو ده‌كرێت”، فیراس عوبه‌یدی وای وت.