رێگەیەکی جێگرەوە دانراوە

چەند کاتژمێرێکە رێگای پێنجوێن بەهۆی نەوتی رەشەوە داخراوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی رژانی نەوتی رەش، ماوەی چەند کاتژمێرێکە رێگای ملەکەوە داخراوە و هاتوچۆش توانیویەتی رێگای خۆڵ بکاتەوە بەشێوەیەکی کاتی.

لەو بارەیەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پێنجوێن لە جێگای رووداوەکەوە بە 964ـی راگەیاند، کاتژمێر 6:40 خوولەک ئاگادار کراونەتەوە بەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی نەوتی رەشی لێرژاوە و لەبەر ئەوەی لە جێگایەکی لێژیدایە بەتەواوی بەسەر قیرەکەدا بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی داخستنی رێگا.

باسی لەوەشکرد، رێگایەکی خۆڵیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیکە کە لەوێدا گیریان خواردووە دەربچن.

وتیشی، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و هۆکاری رژانی نەفتاکەشی گێڕاوەتەوە بۆ کوژانەوەی بارهەڵگرەکەی لە رێگەی ملەکەوە کە رێگەیەکی لێژ و پێچاوپێچەوە و کاتێکیش نەفتاکە رژاوە دوو تانکەر مقەستیان کردووە و بەوهۆیەوە قەرەباڵغی دروست بووە و رێگا گیراوە.

ئەو سەرچاوە وتیشی، لە ئێستادا داوایان لە ئاگرکوژێنەوە و شارەوانی کردووە تاوەکوو شۆفڵ و ئاگرکوژێنەوە بنێرن تاوەکوو خۆڵ بکەنە سەر جادەکە و رێگاکە بکەنەوە.

لەم مانگەدا ئەمە یەکەم رووداوی رژانی نەوتی رەشە و مانگی پێشوش شۆفێرێکی دیکە بەهۆی رشتنی نەوتی رەشەوە لە خوار ناحیەی ناڵپارێز دەستگیرکرا.

پێداچوونەوە: هاوبەش

رژانی نەوتی رەش رێگەی دەربەندیخان-سلێمانی داخست

رژانی نەوتی رەش رێگەی دەربەندیخان-سلێمانی داخست