حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
ئەمریکا ترسی هەیە بکرێنە ئامانج
964+
ژووری هەواڵ
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە: ئەنجومەنی وەزیرانی بچوککراوەی ئیسرائیل ئەم ئێوارەیە کۆبوونەوەی هەیە، دەیانەوێت تاوتوێی هەڕەشەکانی ئێران بکەن.
ئاژانسی تەسنیم لەسەر زاری دەستەی ئەرکانی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئیسرائیل باجی گەورەی ئەو هێرشە دەدات کە کردییە سەر ئامانجە ئێرانییەکان.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت: پێمان وایە لە چەند رۆژی داهاتوو هێزەکانمان دەکەونە بەردەم هەڕەشەی ئێران و بریکارەکانی، بەتایبەتی دوای هێرشەکەی رۆژی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.
سەرۆکی هۆبەی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل دەڵێت: پێمان وایە لەبەردەم رۆژگارێکی ئاڵۆزداین، ناشزانم ئاخۆ رۆژە سەختەکانمان تێپەڕاندووە یاخود نا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە نیویۆرک تایمزی وتووە: توڕەیی و بێهیوایی بایدن لە رەفتارەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە ئەوپەڕی، بەتایبەتی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا زۆر لێیان ناڕەحەتە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: پرۆژە بڕیارێکمان ئامادەکردووە بۆ راگرتن شەڕ بە شێوەیەکی یەکجاری لە غەزە، ئەگەر وەک خۆی جێبەجێ بکرێت پێکهێنانی دوو دەوڵەتی فەلەستینی و ئیسرائیلی ئاسان دەبێت.