گرافیك: 964+
په‌رله‌مانتارێكی عێراق:
پێویسته پاره‌كه‌ى به‌غدا پێش جه‌ژن له هه‌رێم دابه‌ش بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى بڕیاری ناردنى پاره‌ى به‌غدا بۆ موچه‌ى مانگى ئازارى فه‌رمانبه‌رانى درا، په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێت، پێویسته به‌ر له هاتنى جه‌ژن، ئه‌م موچه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4.4.2024 بەشی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، بودجەیان بۆ موچەی مانگى ئادارى فه‌رمانبه‌رانى هەرێمی کوردستان ره‌وانه كرد.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا، بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته راسته‌وخۆ ئه‌و پاره‌یه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌رج بكرێت.
وتیشی “به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵیش نابێت دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوابكه‌وێت”.
دارایی عێراق، له‌كاتى ناردنى ئه‌و پاره‌یه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندی وەزیری دارایی، لەسەر بنەمای ئەوەی لە نووسراوی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابینکردنی دارایی موچەی مانگی ئاداری 2024 بۆ فەرمانبەران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى باسی له‌وه كردووه، كه لەم دوو رۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.