لیژنه‌ى چاودێریی قسه ناكات
كۆگاكانى به‌شه‌خۆراكى هه‌ولێر كۆنن و مه‌ترسی خراپبوونى خۆراكیان لێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆگاكانى دانانى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتیان له هه‌ولێر به‌هۆى كۆنبوونیان، مه‌ترسی خراپبوونى ماده خۆراكیان لێ ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگان‌یش ده‌ڵێت، داوای نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنى كۆگاى نوێیان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا بۆیان نه‌كراوه.
له سنوورى هه‌ولێر 15 هۆڵ بۆ كۆگاكردنى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتیان هه‌یه، به‌ڵام كۆنن و له‌وه‌ته‌ى ساڵانى هه‌شتاكان دروستكراون، له قوشته‌په‌ش هه‌شت هۆڵى دیكه‌یان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وان تازه دروستكراون و بێ كێشه‌ن.
دلێر عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى كه‌لوپه‌لى خۆراكى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، چه‌ند جارێك داواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵانه یان دروستكردنى هۆڵى نوێمان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا بۆیان نه‌كراوه.
وتیشی “مه‌ترسی هه‌یه له وه‌رزى هاوینیاندا ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ى لێى داده‌ندرێن، تێكبچن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه 28 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ته‌رخان كرا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌یتوانى چاره‌سه‌رى هه‌موو هۆڵه‌كان بكات.
دوێنێش لیژنه‌ى چاودێریی بازرگانى هه‌ولێر، سه‌ردانى ئه‌م كۆگایانه‌ی هه‌ولێریان كردبوو، بە مەبەستی دڵنیابوون بوون لە چۆنیەتی و کوالێتی ئەو بەشەئازووقەی کە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا هۆگر عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانى كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه سه‌ردانى كۆگاكانى كردبوو، ئاماده‌نه‌بوو له باره‌ى كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌م كۆگایانه هیچ قسه‌یه‌ك بۆ 964 بكات.