گرافیکی نەخۆشی سورێژە. وێنە: KFF HEALTH
لە عێراق
هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی سورێژه ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەی کوتانی سورێژەی لە قوتابخانە سەرەتاییەکان و باخچەکانی ساوایان راگەیاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، “وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەی کوتانی (سورێژه‌ی تێكه‌ڵاو) لە قوتابخانە سەرەتاییەکان و باخچەی ساوایان راگەیاند.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه بەبێ جیاوازی بۆ هه‌مووانه، لە 14ی ئه‌م مانگه دەستپێدەکات و ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا سورێژه له چه‌ند شارێكی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه و ته‌نیا منداڵانیش تووش نه‌بوون، به‌ڵكو گه‌وره‌كانیش تووش بوون.