مریشكى به‌ستووى ئێرانى و توركی به قاچاغ ده‌هێنرێته هه‌رێم
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر، ئاشكراى ده‌كات، قاچاخچییه‌كانى مریشك، به‌رده‌وامن له هێنانى مریشكى توركی و ئێرانى بۆ ناو هه‌رێم و پابه‌ند نابن به‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كه باس له قه‌ده‌غه‌كردنى هێنانى ئه‌و مریشكانه بۆ ناو هه‌رێم ده‌كات.
مام فارس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، به +964 ـى وت “هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه هێنانى مریشكى به‌ستووى ئێران و توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان رابگرین، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى داوه، به‌ڵام قاچاخچیه‌كان پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نابن”.
ناوبراو كه سه‌رۆكی رێكخراوی جوتیارانی سه‌رده‌میشه له‌هه‌رێم، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌زاران كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و سه‌دان كارگه‌ی عه‌له‌ف له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و به‌رهه‌می مریشكی زیندوو به‌شی پێداویستی ناوخۆ ده‌كات و عێراقیش ده‌كات، به‌ڵام هێنانی مریشكی به‌ستو له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه خه‌ریكه زیانی زۆر به به‌رهه‌می ناوخۆ و خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ.
وتیشی “جگه له كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر كارگه‌ی دروستكردنی عه‌له‌ف و هێنده‌ی ده‌وڵه‌تێكیش له‌هه‌رێمی كوردستان، شوێنی سه‌ربڕین و ساردكه‌ره‌وه و هه‌موو پێداویستیه‌كانمان هه‌یه”.
پێشتر +964 بڵاویكردبووه‌وه كه، حکومەتی عێراق، سنوورەکانی بە رووی بەرهەمی مریشکی پەلەوەرخانەکانی کوردستان دادەخات و دەڵێ: ئەوەی بۆمانی دەنێرن مریشک و هێلکەی بیانییە بە کوردی پێمان دەفرۆشن.
له كانوونى یه‌كه‌مى 2022، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقی، مریشك و هێلكه‌ى هه‌رێمی کوردستانی قه‌ده‌غه كرد رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بکرێت، ئه‌مه‌ش خاوه‌ن په‌له‌وه‌رخانەکانی هه‌رێمی کوردستانی بێزار كردووه.
له ئایاری 2019 حكومه‌تى عێراق فه‌رمانى بۆ ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ركرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلكه‌و مریشكى وڵاتان نیه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.