لەسەر موچە چی دەڵێت؟

پلاسخارت: تیمێکمان هاوکار دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڵبژاردن

964+

ژووری هەواڵ

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی چارسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکار دەبن و پێویستە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024، جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، بەڵام هەڵبژاردنێك كە تەعبیر لە ئیرادەی گەلی كوردستان بكات و ئازاد و شەفاف بێت و دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەكی.

پلاسخارت لەبارەی موچەش قسەیکردووە و وتویەتی، “کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمم بردووەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان… لە هەوڵی ئەوەدام پرسی موچەی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق باس بكەم”.

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راشیگەیاندووە، پێویستە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، بەڵام هەڵبژاردنێك كە تەعبیر لە ئیرادەی گەلی كوردستان بكات و ئازاد و شەفاف بێت و دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەكی.

پلاسخارت: بۆ سەقامگیری پێویستە بەغدا بودجەی هەرێم بنێر...

پلاسخارت: بۆ سەقامگیری پێویستە بەغدا بودجەی هەرێم بنێرێت