وێنەی ئەو بارهەڵگرەی کراوەتە ئامانج. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
روانگەی سوری وا دەڵێت
هێرشی تورکیا لە کۆبانێ دوو کوژراوی لێکەوتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، بارهەڵگرێک کرایە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بارهەڵگرێکی لە نزیک بارەگاى ئاسایشى کۆبانێ کردە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا 71 جار هێرشیانکردووەتە سەر ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیانەوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە.
لەنێو ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە، 16ـیان ئەندامی هێزە کوردییەکان بوون لەگەڵ یەک هاوڵاتی مەدەنی و سێ سەربازی سوریا.