به‌م زوانه ده‌كرێته‌وه
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین 17 كتێبخانه‌كه‌ى كرده ئه‌لیكترۆنى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه لە زانکۆی سەڵاحەدین كار له‌سه‌ر پڕۆژەی بە ئەلکترۆنی کتێبخانەكانی ده‌كرێت و ئێستا ئه‌و پڕۆژه ته‌واو بووه چه‌ند رۆژێكی دیكه به رووى خوێندكاران و هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه.
پڕۆژه‌كه جگه له كتێبخانه‌ى ناوه‌ندى زانكۆ، ته‌واوى كتێبخانه‌ى كۆلیژه‌كان ده‌گرێته‌وه كه 16 كتێبخانه‌ن.
سامان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به 964ـى وت، كاره‌كانى پڕۆژه‌كه ته‌واو كراون و سستمه‌كه ئاماده‌یه.
وتیشی “لە ماوەی رۆژانی داهاتوو خولی تایبەت سەبارەت بەم سیستەمە بۆ فەرمانبەرانى كتێبخانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى راهێندراوبن له‌سه‌ر سستمه‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر ئاماده‌كارى باش بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه كراوه و له ساڵى 2014ـه‌وه هه‌رچی داتاى تایبه‌ت به زانكۆ و كۆلیژه‌كان هه‌یه به ئه‌لیكترۆنى كراون له‌وانه‌ش نامه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرا.
به‌شێكی كتێب و داتاكانى دیكه‌ش بە سستمى PDF له‌ناو سستمه‌كه داده‌ندرێن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى له‌ناو كتێبخانه‌كاندا هه‌یه، بریتین له زمانه‌كانى كوردى، ئینگلیزى، عه‌ره‌بى، فارسی و چه‌ند زمانێكی دیكەى بیانى.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه كێبخانه‌كه ته‌نیا بۆ خوێندكارانى ناو زانكۆ تایبه‌ت بێت، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سێكه له ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ سوود له سه‌رچاوه‌كانى وه‌ربگرێت.