خورماتوو

لەسەر ستوونی کارەبا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتییەکی کارەباچی لەسەر ستوونێکی کارەبا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو هاوڵاتییەکی خورماتوو، کە پیشەی کارەباچییە، لە کاتی کارکردندا لە سەر ستوونێکی کارەبا کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا، تەرمەکەشی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک کرا.

ئەمجەد مەجید کوڕەگەورەی کۆچکردووە و بە 964ی وت، باوکی پیشەی چاککردنەوەی کارەبای ماڵانە، درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییان بە باوکییەوە کردووە، کە بچێت بۆ چاککردنەوەی کارەبای ماڵێک لە گەڕەکی کۆماری، دوای ئەوەی دەچێتە سەر ستوونی کارەباکە و کێشەکە چارەسەر دەکات، لە کاتی دابەزینی بەردەبێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، باوکی بەڕۆژوو بووە و گومانیان لەوەیە لە کاتی کارکردندا زەختی دابەزیبێت و بەم هۆیەوە بەربووبێتەوە.

ئێستا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوکە و دواتر تەرمەکە رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

ئەو کارەباچییە دانیشتووی گەڕەکی کۆماری بوو لە خورماتوو، تەمەنی 57 ساڵ بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرمانبەرێکی کارەبای پردێ گیانی لەدەستدا

فەرمانبەرێکی کارەبای پردێ گیانی لەدەستدا