گرافیك: فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر
كارئاسانییه بۆ دابه‌زاندنى نرخی گۆشت
كه‌ره‌نتینه‌ى هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر داواى كردووه كارئاسانى زیاتر بكرێت بۆ هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م شاره.
نووسراوێكی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فرۆِكه‌خانه كراوه و ده‌ڵێت، ئامانجمان زیادكردنى جموجۆڵى بازرگانییه به‌تایبه‌تیش له‌بوارى هاورده‌ى ئاژه‌ڵ.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى وت، له‌ته‌واوى خاڵه سنووریه‌كانى هه‌رێم ئاژه‌ڵ هاورده ده‌كرێت، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌پێویستمان زانى به‌دواداچوون بكرێت.
وتیشی “كردنه‌وه‌ى به‌شی كه‌ره‌نتین له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه پێویسته چونكه تائێستا ئه‌و به‌شه‌ى لێ نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دواى بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى باجی گومرگ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵى هاورده به رێژه‌ى 50% رێكارى جۆراوجۆریان گرتووه‌ته به‌ر بۆ دابه‌زاندنى نرخی گۆتى سوور له بازاڕه‌كاندا.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌وه‌ته‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه، ئاژه‌ڵ هاورده ده‌كرێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى گۆشت له‌بازاڕه‌كاندا دروست كردووه.